بەغداد - INA
وەزیری پەروەردە عەلی حەمید دلێمی ئەمڕۆ چوارشەممە، تەئكیدیكردەوە كە وەزارەتەكەی بەردەوامە لەهەوڵەكانی بۆ سەرخستنی پرۆسەی تاقیكردنەوەكانی شەشی ئامادەیی.
وەزارەت لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: وەزیری پەروەردە عەلی حەمید دلێمی بە هاوڕێیەتی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەیی كەرخی دووەم قەیس ئەلكەلابی سەردانی ناوەندی تاقیكردنەوەكانی لە زانكۆی نەهرین كرد،
لەگەڵ دەستپێكردنی تاقیكردنەوەكانی ئامادەیی پۆلی 6 بۆ ساڵی خوێندنی 2021-2022.
ئاشكراشیكرد: سەردانەكە بە ئامانجی دەستنیشانكردنی بەرەوپێشچوونی تاقیكردنەوەكان و مامەڵەكردنی باش لە ناوەندەكانیان و بینینی ڕاستی خۆیان و لابردنی بەربەستەكان لە بەرژەوەندی خوێندكاراندا هات.
رونیشیكردەوە: وەزیر گوێی لە قسەی خوێندكاران گرت و خۆشحاڵیی خۆی بە ڕێكارەكانی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكان دەرببڕیت و دووپاتی كردەوە كە هەموو پرسیارەكان لە مەنهەجی خوێندنەوە هاتوون و ڕوون بوون، هەروەها هیچ بەربەستێك بوونی نیە.
بە پێی بەیاننامەكە دلێمی ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە: بەهەوڵی چاودێران و سەرپەرشتیاران و هەروەها بەڕابەرایەتی سەرۆكی حكومەت مستەفا كازمی سەرجەمی وەزارەتەكان هەوڵەكانیان خستوەتەگەڕ بەمەبەستی سەركەوتنی پرۆسەی تاقیكردنەوەكان.
وتیشی: وەزارەت بەردەوام دەبێت لە گەڕان بەدوای خزمەتی سەرجەمی خوێندكاران و كاردەكات بۆ سەرخستنی پرۆسەی تاقیكردنەوەكە، چونكە ئەوە دەرئەنجامی پرۆسەی خوێندنە.