بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە دەستەی وەبەرهێنانی بەسڕە پێدانی 6 مۆڵەتی وەبەرهێنانی بۆ پرۆژە بازرگانی و خزمەتگوزارییەكان لە پارێزگاكە ڕاگەیاند، ئاماژە بەوە دەكات كە ئەمە دەبێتە هۆی ڕەخساندنی هەلی كار.
عەلا عەبدولحسێن سەلمان سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی بەسڕە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە ڕایگەیاندووە: 6 مۆڵەتی وەبەرهێنان بۆ پڕۆژەی بازرگانی و خزمەتگوزاری لە ناوچە جیاجیاكانی پارێزگای بەسڕە دراوە بە بەهای 4.7 ملیار دیناری عێراقی و ئاماژەی بەوەدا : كە ئەو مۆڵەتانەی پێدراون بەشدارن لە دابینكردنی چەندین هەلی كار و باشتركردنی سیمای گشتی لەڕێگەی زیادكردنی دەست لێدانێكی جوانكاری بۆ شارەكە و پەرەپێدانی كەرتی بازرگانی لەڕێگەی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە بازرگانییە كوالیتی بەرزەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد : بەم نزیكانە مۆڵەتی وەبەرهێنانی نوێ لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا تەواو دەكرێت و ئاماژەی بەوەشدا كە : دەستەكە كار دەكات بۆ جێبەجێكردنی سیاسەتی گشتی وەبەرهێنان لەڕێگەی پەرەپێدان و بەهێزكردنی ژینگەی وەبەرهێنان لە بەسڕە، هاوكات پێشكەشكردنی پاڵپشتی حكومەت بۆ چالاكی وەبەرهێنان بەپێی ڕێكارە ئاسان و سادەكان بە تایبەتمەندی پشتگیری.
جێگای ئاماژەیە كە نەتەوە یەكگرتووەكان ساڵانە ڕۆژێكی دیاری كردبوو بۆ ئاهەنگگێڕان بە بۆنەی كارگە بچووك و مامناوەندەكان كە بە بڕبڕەی پشتی ئابووری وڵاتان دەزانێت كە زیاتر لە 70%ی كارەكان و زیاتر لە 50%ی هەلی كار لە سەرانسەری جیهان پێكدەهێنێت.