كەركوك - INA- مەهدی ئەلربحاوی
ئەمڕۆ چوارشەممە كۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی دانەوێڵە لە كەركوك دەستپێكردنی دابەشكردنی پارهی جووتیارانی بۆ بەرهەمی گەنمی راگەیاند، كە بڕی 46 ملیار دینارە هاوكات ئاماژە بە بڕی ئەو گەنمەش دەكات كە لەلایەن جوتیارانەوە دەخرێتە بازاڕەوە.
بەڕێوەبەری كۆمپانیاكە حسێن قەنبەر بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند: كۆمپانیاكە دەستی كردووە بە دابەشكردنی پارهی جووتیاران ژەمی پێنجەم بە بەهای 46 ملیار دینار بەسەر سەرجەم شوێنەكانی لقی كەركوك.
ئاماژەی بەوەشكرد : تائێستا پڕۆسەی وەرگرتنی بەرهەمی گەنمەكە لە سەرجەم ناوەندەكانی وەرگرتن لە پارێزگاكە بەردەوامە و ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد : بڕی گەنمی وەرگیراو لە جوتیاران لە دەستپێكردنی هەڵمەتەكەوە تا ئێستا گەیشتووەتە زیاتر لە 181 هەزار و 900 تۆن.
ڕوونیشی كردەوە :هۆكاری داواكردنی جوتیاران بۆ بەبازاڕكردنی گەنم بۆ وەزارەتی بازرگانی دەگەڕێتەوە بۆ جێبەجێكردنی ئەركەكانی حكومەت لەگەڵ جوتیاران سەبارەت بە باجی دارایی.
بایدن: پیرۆزباییم لە تڕەمپ كرد و لە 20ی كانونی دووەم دەسەڵات دەگوازرێتەوە
هۆڵێكی تری تۆپی سەرمێز لەهەولێر كرایەوە