كەربەلا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەربەلا سەركەوتنی پلانی تایبەتی حاجیان ڕاگەیاند.
لیوا عەلی ئەلهاشمی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە لەگەڵ سەرۆكی پۆلیسی پارێزگاكە لیوا ئەحمەد زوەینی بەڕێوەچوو و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی كرد و رایگەیاند : پلانی حاجیانی زیارەتكاران سەركەوتوو بووە وجیاوازە لە ساڵای ڕابردوو.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەم پلانە بەشداری یەكە سەربازییە جۆراوجۆرەكانی بە پاڵپشتی فڕۆكەوانی سوپا و هێزی ئاسمانی لەخۆگرتبوو و ئاماژەی بەوەدا كە: رێگای زیارەت لە بەندەری عەرعەرەوە بۆ كەربەلا بۆ ماوەی 24 كاتژمێر كراوە بووە.
زویینی پشتڕاستی كردەوە: پلانەكە لە وەرگرتنی زیارەتكاران جیاكرایەوە و ئاماژەی بەوەشكرد: كە هەماهەنگییەكی بەرز لە نێوان هێزە ئەمنییەكان و مەزارگە پیرۆزەكاندا هەیە بۆ پێشوازیكردن لە زیارەتكاران لە پارێزگاكان و نیشتەجێكردنیان لە شارەكانی سەردانكەردا.