لە بەندەری ئوم قەسر دەست بەسەر 16 ئۆتۆمبێلی سەرپێچیدا گیرا و هەوڵی قاچاخكردن پووچەڵكرایەوە

ناوخۆ
  • 20-07-2022, 10:42
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە دەستبەسەرداگرتنی 16 ئۆتۆمبێلی سەرپێچیكار و پووچەڵكردنەوەی هەوڵی قاچاخی لە بەندەری ئوم قەسری ناوەڕاست راگەیاند.
    ئەو دەسەڵاتە لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە رایگەیاندووە :  بەڕێوەبەرایەتی بەندەری ئوم قەسری  ناوەراست توانیویەتی دەست بەسەر (16) ئۆتۆمبێلی بگرێت كە باركراوە بە (ئاسنی شێلمان) بە كۆی كێشی (480) تۆن لە دەرەوەی كەمپی گومرگی و بە پێشێلكردنی مەرج و رێساكانی هاوردەكردن كە مەبەست لێی قاچاخكردنە.
     ئاماژەی بەوەشكردووە : لەڕێگەی پشكنین و وردبینیكردنی كەرەستەكان و ئەو مامەڵەیەی كە لە خاڵی گەڕان و لێكۆڵینەوەدا ئەنجامدراوە، دەركەوتووە كە ئەو كاڵایە دەستبەسەرداگیراوانە لەگەڵ ئەوەی لە مۆڵەتی هاوردەكردنەكەدا سەلمێنراوە ناگونجێت و لە مۆڵەتی نیشتمانیدا نەخراونەتەڕوو و دەفتەری لێخۆشبوونی دەسەڵاتی وەبەرهێنان لە هەوڵێكدا بۆ خۆدزینەوە لە پێدانی گومرگی راستەقینە و باجی راستەقینە كە بووە هۆی بە فیڕۆدانی پارە و موڵكی گشتی  بە بڕی (23) ملیۆن دیناری عێراقی.
     ئاماژەی بەوەدا: كە ڕاپۆرتێكی بنەڕەتی دەستبەسەرداگرتن ڕێكخرا و كەرەستە و چارەسەری گومرگی ڕەوانەی بنكەی پۆلیسی ئوم قەسر كرا.