بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە شانەی ڕاگەیاندنی ئاسایش راگهیاند كه شاندێكی باڵای ئهمنی گهیشتۆته كەرتی ئۆپەراسیۆنەكانی سامەڕا بهمهبهستی زانینی بارودۆخ و هۆكارهكانی ئەو كارە تیرۆریستییە كە بووە هۆی كوژران و برینداربوونی ژمارەیەك لە كارمەندانی هێزە ئەمنییەكان.
لە بەیاننامەیەكی شانەكەدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وئاماژە بەوە كراوە : شاندێكی باڵای ئەمنی پێكهاتبوو لە سەرۆكی ئەركانی سوپا لیوا عەبدولئەمیر یارەڵڵا جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، لیوا عەبدولئەمیر ئەلشەمری فەرماندەی هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی، لیوا ساڵح ناسر عامری، و فەرماندەی هێزە زەمینییەكان، لیوا قاسم ئەلمحەمەدی گەیشتنە كەرتی ئۆپەراسیۆنەكانی سامەڕا.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: سەردانەكەی شاندی ئەمنی بهمهبهستی زانینی بارودۆخ و هۆكارهكانی ئەو كارە تیرۆریستییە ئهم سهردانه ئهنجامیداوه كە بووە هۆی كوژران و برینداربوونی ژمارەیەك پاڵەوان لە یەكێك لە خاڵەكانی پۆلیسی فیدراڵی لە ناحیەی ئەلجەلامی سەر بەقەزای ئەلدوور لە پارێزگای سەڵاەدین.
ئاماژەی بەوەشكردووە: یەكە ئەمنییەكانمان كاردەكەن بۆ لێپرسینەوە لەو كەسانەی كە بەشدارن لەم ڕووداوەدا و جەختیشیكردەوە : ڕووداوەكە بەبێ تۆڵەسەندنەوەی بەپەلە لەلایەن توخمە تیرۆریستەكانەوە تێناپەڕێت.