بەغدا - INA- محەمەد ئەلتاڵبی
ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی تەندروستی رایدەگەیەنێت لێكۆڵینەوە لە دەرخستنی ژەمی چوارەمی ڤاكسینی كۆرۆنا دەكات و هاوكات ئاماژە بەوە دەكات كە هێشتا دەرفەت بۆ كۆنتڕۆڵكردنی شەپۆلی پێنجەمی پەتا لەبەردەستدایە.
وتەبێژی وەزارەتەكە سەیف ئەلبەدر بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی راگەیاند : هێشتا دەرخستنی ژەمی چوارەمی ڤاكسینی كۆرۆنا لەژێر لێكۆڵینەوەدایە و ئاماژەی بەوەدا : كە هێشتا رێژەیەكی پێویست لە وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا ژەمی سێیەم نەبووە .
ئەلبەدر ئاماژەی بەوەشكرد : كەمتر لە نیو لەسەدی هاوڵاتیان ژەمی سێیەمیان وەرگرتووە جەختیشیكردەوە : ئەم رێژەیە لە ئاستی پێوویست نیە و سەرەڕای هەوڵەكانی حكومەت و هەوڵەكانی وەزارەتی تەندروستی و پابەندبوونی بە 3 ژەمی ڤاكسینەكە بۆ هەر كەسێك كە كوتانەكە دەیگرێتەوە دابین بكەن.
ئاماژەی بەوەشكردووە : كەسانێك هەن كە ژەمی یەكەمی ڤاكسینەكەیان وەرگرتووە تەنها بەبێ ئەوەی ژەمی دووەم و سێیەم تەواو بكەن و ئاماژەی بەوەشكردووە : هێشتا دەرفەتێك هەیە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی شەپۆلی پەتاكە لەڕێگەی داواكاری بۆ وەرگرتنی ڤاكسینەكە.