به‌غداـ INA
سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه سه‌ید عه‌مار حه‌كیم له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق جنین بلاسخارت پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ تاوتوێ كرد و جه‌ختیشی له‌سه‌ر له‌به‌رچاوگرتنی پیوه‌ره‌كان بۆ ده‌ست نیشانكردنی سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیره‌كانی حكومه‌تی داهاتووی كرده‌وه.
نووسینگه‌ی سه‌ید حه‌كیم له‌راگه‌یندراوێكدا كه كۆپیه‌ك به‌ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی كه‌تووه راگه‌یاند" عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتیمانی له‌كاتی پێشوازیكردنی نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق "جنین بلاسخارت" هه‌نگاو و ئاراسته‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ و مافه ده‌ستووریه‌كانی تاوتوێ كردووه و جه‌ختیشی له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت به‌پێی پیوه‌ره دیاریكراوه‌كانی كردۆته‌وه بۆ ده‌ست نیشانكردنی سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیره‌كان و لایه‌نه‌كانی به‌شدار، هه‌روه‌ها ته‌كیدی له‌سه‌ر پێكهێنانی تیمێكی گونجاو له‌كه‌سایه‌تییه‌كانی شاره‌زا و پاكی كردۆته‌وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
سه‌ید حه‌كیم داوای له‌هه‌موو هێزه سیاسییه‌كانی كردووه له‌ئاستی به‌رپرسیاریه‌تی بن بۆ كۆتایی هێنانی به‌په‌كخستنی سیاسی ئێستا و دووباره داوای له‌كورد كردووه كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار دیار بكه‌ن كه‌ده‌بێته رێخۆشكه‌ر بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ.
هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی رۆڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه له‌هاوكاریكردنی عێراق كردووه بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگا چاره‌یه‌ك بۆ قه‌یرانی كه‌شوهه‌وا و ئاسایشی خۆراك. هه‌روه‌ها وتی" رۆڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر ئاستی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی و هاوكاریكردنی عێراق بۆ پێپه‌ربوونی له‌ته‌حدییه‌كان گرنگه، چونكه سه‌قامگیری عێراق پێویسته بۆ سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌كه و جیهان.
بایدن: پیرۆزباییم لە تڕەمپ كرد و لە 20ی كانونی دووەم دەسەڵات دەگوازرێتەوە
هۆڵێكی تری تۆپی سەرمێز لەهەولێر كرایەوە