بەغدا - INA
ئەمڕۆ سێشەممە، پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای كرد، 3 پێشنیاز هەیە بۆ یەكلاییكردنەوەی كاندیدی سەرۆكایەتی كۆمار، كە لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئاڵوگۆڕ كراون، هاوكات بوونی هێماكان بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكە پشتڕاست كردەوە دوای دوو كۆبوونەوە كە لەلایەن كە دوێنێ بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی لەگەڵ فواد حسێن و ئەمڕۆ مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی ئەنجامی داوە.
چیا تەیمور پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان، بە كەناڵی عێراقییە ئەخبارییەی راگەیاند، دواتریش ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، "ئاماژەی چارەسەركردنی قەیرانەكان و گەیشتن بە رێككەوتن بۆ كاندیدكردنی یەك كاندیدی كورد بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار هەیە".
ئاماژەی بەوەشكرد، "فواد حوسێن سەرۆكی شاندی دانوستانكاری دیموكراسی سەردانی بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی پارتی یەكێتی نیشتمانی كرد و گفتوگۆیەكیش لەسەر ئەو پرسە كرا، ئەمڕۆش تاڵەبانی سەردانی مەسعود بارزانی كرد، گفتوگۆكانیش بۆ هاتن ئەنجامدرا لەگەڵ یەك كاندید كە لە نێوان هەردوو حزبەكەدا رێككەوتوون بۆ ئەو پۆستە.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی، "٣ پێشنیاز هەیە، یەكێكیان لەلایەنی یەكێتی خراوەتەڕوو بۆ دەستبەرداربوون لە سەرجەم پۆستە باڵاكان لە حكومەتی ئەتحادی داهاتوو لە بەرامبەردا بەربژێرەكەی بەرهەم ساڵح بۆ خولی دووەمی ئەو پۆستە وەربگرێت". هەروەها لەبەرامبەردا پارتی هەمان پیشنیازی بۆ یەكێنی خستە ڕوو كە دەستبەرداری هەموو پۆستە سیادیەكان دەبێت بەرامبەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆكایەتی كۆمار.
ئاماژەی بەوەشكرد، "پێشنیاری سێیەم داواكاری پارتی لەخۆگرتبوو كە بەرهەم ساڵح دەستبەرداری لە كاندیدكردنەوە بێت لە بەرامبەر ئەو دوو لایەنە كاندیدێكی یەكلاییكردنی كورد بۆ ئەو پۆستە لە نێو سەربەخۆكان پێشكەش دەكەن، چەند ناوێكیش هەیە".