بەغدا - INA
محەمەد فەزع بەڕێوەبەری پاڵاوگەی كەربەلا ئەمڕۆ سێشەممە دووپاتی كردەوە كە كارەكانی پاڵاوتن رۆژانە دەگاتە 140 هەزار بەرمیل.
فەزا لە لێدوانێكی تایبەت بە كەناڵی عێراقییەی ئەخبارییەی راگەیاند دوای ئەوەیش ئاژانسی هەواڵی عێراقی وەریگرت
"پاڵاوگەی كەربەلا یەكێكە لە پرۆژە پێشەنگەكانی كەرتی فلتەركردن، بە تایبەتمەندی و كوالێتی بەرزەوە، و چاوەڕێی دەكات ڕۆیشتنی نەوتی خاو بۆی لە سێ مانگی كۆتایی ساڵدا بۆ دەستپێكردنی كاركردن".
ئاماژەی بەوەشكرد، "قەبارەی كارەكانی تەسفیەكردنی ڕۆژانە دەگاتە ١٤٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا، بەمەبەستی بەرهەمهێنانی بەنزینی سەرەكی باشتركراو، بە بڕی نزیكەی ٩ ملیۆن لیتر لە ڕۆژێكدا، جگە لە بەرهەمهێنانی نەوتی سپی و بەنزین و بەرهەمی نەوتی ڕەش".
ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەم پڕۆژەیە چۆنایەتییە و كاریگەرییەكی بەرچاوی دەبێت لەسەر واقیعی بەكارهێنانی ناوخۆیی بەهۆی خواست لەسەر سووتەمەنی ناوخۆیی و وەرگیراوەكانی، هەروەها ڕۆڵی هەیە لە كەمكردنەوەی بارگرانی بودجە و كەمكردنەوەی خەرجییەكان لەسەر سووتەمەنی هاوردەكراو لەلایەن نزیكەی 80%ی تێچووی هاوردەكردن”.
وە ئەوەشی خستەڕوو، "وەزارەتی نەوت گرنگییەكی زۆری بەم پڕۆژەیە داوە و یەكێكە لە بەرنامە گرنگەكانی وەزارەت، كە رۆڵی سەرەكی دەبێت لە دەستەبەركردنی پێداویستییەكانی پارێزگاكانی دیكە بۆ و بەنزین و گاز و بەرهەمی نەوتی سپی، جگە لە ڕاكێشانی كادیرانی عێراق و كەمكردنەوەی بێكاری لە عێراق لەلایەن دەرچوانەوە، كە لە كەربەلا و باقی پارێزگاكان ڕەنگ دەداتەوە."
ئاماژەی بەوەشكردووە، "پاڵاوگەكە پشتگیری تۆڕی نیشتمانی دەكات بە نزیكەی 50 مێگاواتی زیادە چونكە وێستگەیەكی بەرهەمهێنانی تا 200 مێگاوات لەخۆدەگرێت، هەروەها 50 مێگاوات زیادە لە پێداویستییەكانی پاڵاوگەكە".