ئەعرەجی: هەڕەشەی تیرۆریستی داعش بەردەوامە

ئەمنی
  • 19-07-2022, 19:44
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، قاسم ئەعرەجی ، ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی جەختی لەوە كردەوە كە درێژەی شەڕی ڕووسیا و ئۆكرانیا كاریگەری لەسەر قەیرانەكانی زۆرێك لە وڵاتان دروست كردووە، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە هەڕەشەی تیرۆریستی داعش بەردەوامە.
    نوسینگەی راگەیاندنی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە راگەیەندراوێكدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئاماژەی بەوەكردووە، "قاسم ئەعرەجی ، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی، ئەمڕۆ لە نووسینگەی پێشوازی لە فەرماندەی نوێنەرایەتیی ناتۆ لە عێراق كردووە". -ژەنەڕاڵ جیۆڤانی ئینۆچی، ئاماژەی بەوەدا كە "لە میانی كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوە بە كارەكانی نوێنەرایەتی ناتۆ كرا."
    هەروەها تاوتوێكردنی بەردەوامی هاوكارییەكان لە بواری ڕاوێژكاری و ڕاهێنان، هەروەها تاوتوێكردنی فایلەكان و هاوبەشەكان پرسەكان، و كاردانەوەی شەڕی ئۆكرانیا و ڕووسیا.
    ئەعرەجی جەختی لەوە كردەوە كە "بەردەوامی شەڕی ڕووسیا و ئۆكرانیا كاریگەری لەسەر قەیرانەكانی زۆرێك لە وڵاتان دروست كردووە"، ئاماژەی بە "گرنگی پەنابردن بۆ لۆژیكی دیالۆگ لە چارەسەركردنی قەیرانە نێودەوڵەتییەكان كرد".
    ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئاماژەی بە "پێویستی سوود گرتن لە شارەزایی ناتۆ، بۆ كاركردن لەگەڵ دەسەڵاتی ئەمنی عێراق" كرد، ڕوونیشی كردەوە كە "مەڕەشەی تیرۆریستی داعش بەردەوامە".