بەغداد - INA
وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری ڕۆشنبیری حەسەن نازم ئەمڕۆ سێشەممە، تەئكیدی لە رابەرایەتی حكومەت بۆ پڕۆژەی چاكسازی لە كەرتی وزە كردەوە،و هەروەها هەنگاوەكانی بۆ كاراكردنی فایلی كۆكردنەوەی ئەلیكترۆنی ئاشكراكرد.
نازم لە میانەی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە دوای كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لەبەغداد ئەنجامیدا و ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەیبوو، رایگەیاند: حكومەت پرۆژەی چاكسازی كەرتی وزە بەڕێوەدەبات، وتیشی: ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران لەكۆبوونەوەكەیدا میوانداری كادرانی پێشكەوتووی وەزارەتی كارەبای كرد بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی دۆخی وزە.
ئاشكراشیكرد: سەرۆك وەزیران وەزیری كارەبای ئاڕاستەكرد بۆ ئەوەی پلانێكی ستراتیژی یەكخراو بۆ چاكسازی كەرتی وزە پێشكەشبكات، وتیشی: لە كۆبوونەوەكەدا وەزارەتی كارەبا دوو توێژینەوەی گرنگی لەسەر پاشەكەوتی وزە خستەڕوو، و ئاشكراشیكرد: وەزارەتی كارەبا پلانێكی بەرزخوازانەی هەیە بۆ كاراكردنی سیستمی كۆكردنەوە بە بەكارهێنانی سیستەمی زیرەك، و پلانەكەش كۆنترۆڵ و چاودێری و پاراستنی چینە هەژارەكان دەگرێتەوە.
راشیگەیاند: ئەنجومەنی وەزیران پرۆژەیاسای سیستمی كۆكردنەوەی تاوتوێ كرد و لەماوەی دانیشتنەكانی داهاتوودا پێشكەشی دەكات، چونكە سیستمی كۆكردنەوە بریتییە لە ئۆتۆماتیكیكردنی تۆڕی كارەبا و فراواكردنی هاوردەكان و كەمكردنەوەی بار و زیانەكان.
هەروەك نازم تەئكیدیكردەوە: سەرۆك وەزیران بە وردی گرنگی بە پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی موسڵ دەدات، و وتیشی: ئەنجومەنی وەزیران پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی فڕۆكەخانەی لە شێوازی گرێبەست و ڕێنماییەكانی جێبەجێكردنی بودجە دوورخستەوە.
نازم، رونیكردەوە: وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو پێشڕەوی كەمپینێك دەكات بۆ كەمكردنەوەی پێشێلكارییەكان لەسەر بەشە ئاوەكان و سەرۆك وەزیران هێزە ئەمنییەكانی ئاڕاستەكرد بۆ پشتیوانیكردن لە ستافی وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو و پاراستنیان لە هێرشەكان.
نازم بە پشتڕاستكردنەوەی بڕیارێكی ئەنجومەنی وەزیران كۆتایی بە كۆنگرە رۆژنامەنوسیەكەی هێنا، بریارەكەش ڕێگە بە وەزارەتی بەرگری دەدات گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیایەكی كۆری بكات بۆ دروستكردنی سێ بەلەمی دەریایی پاسەوانی كەناری.