بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆدا

سیاسی
  • 19-07-2022, 19:40
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ سێشەممە لەمیانەی بیست و شەشەمین دانیشتنی ئاسایی خۆیدا كە بەسەرۆكایەتی مستەفا كازمی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەچوو زنجیرەیەك بڕیاری دەركرد.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە دەڵێت: مستەفا كازمی ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆكایەتی 26هەمین كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی كردو كۆبوونەوەكە شایەتی گفتوگۆی پەرەسەندنەكانی بارودۆخی گشتی وڵاتی دا و كۆمەڵێك فایلی گرنگی پەیوەست بە دابینكردنی خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان تاوتوێ كرد.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: كۆبونەوەكە میوانداری وەزیری مۆڵەتپێدراوی كرد بە دەسەڵاتەكانی وەزیر بۆ بەڕێوەبردنی وەزارەتی كارەبا، كە لەبارەی دۆخی ئێستای كارەباوە بە ئەنجومەنی وەزیرانی ڕاگەیاند، رونیشیكردەوە: كە كازمی جەختی لەوە كردەوە كە هەموو هەوڵێك دراوە بۆ خێراكردنی چارەسەری هەندێك لەو كێشانەی كە لە ئێستادا ڕووبەڕووی سیستمی كارەبا دەبنەوە، هەروەك كازمی ستافی وەزارەت و تیمەكانی چاككردنەوە ئاڕاستە كرد بۆ ئەوەی بەخێرایی ئەو نیشانانەی كە بەهۆی تۆڕەكەوە گرفتیان بۆ دروستبووە و هەر خراپ بوونێك بە زووی چارەسەری بكەن.
    ئاشكراشیكرد: ئەنجومەنی وەزیران پلانی ستراتیژی ناوەندی (كورت و مامناوەند و درێژخایەنی) وەزارەتی كارەبا تاوتوێ كرد، كە توێژینەوەكە لەكۆبوونەوەیەكی هاوبەشی ئەنجومەنی وەزاری وزەو ئابووری و كارەبا لەماوەی زیاتر لە 10 ڕۆژدا خرایەڕوو و ئەنجامەكانیش لەكۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران پێشكەش دەكرێت.
    نوسینگەی كازمی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: وەزیری سەرچاوەكانی ئاو پێداچوونەوەی بەپڕۆسەی لابردنی زیادەڕۆیی لەسەر پشكی ئاو و ئەو كێشانە كردووە كە ڕووبەڕووی ئەو كرێكار و كارمەندانە دەبنەوە كە بە لابردنیان راسپێردراون.
    وتیشی: فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان لەهەڵمەتەكەیاندا بۆ هەڵگرتنی زیادەڕۆیی بۆ چارەسەركردنی دۆخی كەمی ئاو، هێزە ئەمنییە بەتواناكانی ئاراستەكرد بۆ دابینكردنی پشتیوانی و پاراستنێكی تەواو بۆ كادرانی وەزارەتی سەرچاوەئاوییەكان.
    ئاشكراشیكرد: هەروەها كازمی سەرجەمی سەركردە ئەمنییەكانی ئاڕاستەكرد كە هەموو ڕێوشوێنە پێویستەكان بگرنەبەر بەمەبەستی خێراكردنی دەستگیركردنی ئەو كەسەی كەهێرشی تەقەی كردۆتەسەر ئەندامێكی وەزارەت لەپارێزگای واست و گەیاندنی بەدادپەروەری بۆ وەرگرتنی سزای دادپەروەرانەی خۆی.
    راشیگەیاند: دانیشتنەكە شاهیدی پێداچوونەوەی ڕاپۆرتی رەوشی پەتا و ڕێكارەكانی وەزارەتی تەندروستی بوو لە بەرامبەر نەخۆشی كۆرۆنا و ڕێكارەكانی بۆ چارەسەركردنی ڕێژەی زۆری توشبوون لە ناو هاوڵاتیان و دابینكردنی هەموو پێداویستییەكان.
    دوای گفتوگۆكردنی بابەتەكان لەسەر كارنامەكە، ئەنجومەنی وەزیران ئەم بڕیارانەی دەركرد:
    یەكەم/ پەسەندكردن بۆ زیادكردنی (ئامێری چاپكردن، كۆپیكردن، كەسەتەی پەڕاو) بۆ بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران (137 بۆ 2022). بڕیارەكە دەسەڵاتی كڕین و ئامادەكردنی كەرەستەكانی (ئاو و سوتەمەنی و مۆلیدە و فێنككەرەوە) بۆ ناوەندەكانی تاقیكردنەوەكان لە تەرخانكردنی (كرێی تاقیكردنەوە) بۆ ساڵی 2022ی ئەمساڵ بە وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوەبەرە گشتیەكانی پەروەردە، جیا لە بڵاوكراوەی وەزارەتی دارایی ژمارە (133133)، بەرواری 27ی كانوونی یەكەمی 2021 و ئەو شێوازە گرێبەستانەی كە لە ماددەی (3) لە ڕێنماییەكانی گرێبەستەكانی حكومەتی (2 بۆ ساڵی 2014) بۆی دابین كراوە.
    دووەم/ پەسەندكردنی ڕاسپاردەی ئەنجومەنی وەزاری ئابووری بە شێوەی خوارەوە:
    - دواخستن لە دەركردنی مۆڵەتی هەناردەكردن بۆ كەرەستەی خۆراك (جۆی عەلەف، كا، جەت و پاشماوەی گەنمەشامی) تا 1ی تشرینی یەكەمی 2022، بۆ ئەوەی ئاژەڵدارەكان بتوانن بڕێكی پێویست لە خواردن بەدەست بهێنن و بارەكانیان ئاسان بكەن و هاوسەنگی لە نرخی گۆشت و بەرهەمە ئاژەڵییەكان لە بازاڕە ناوخۆییەكاندا بپارێزن، بەپێی كتابی وەزارەتی كشتوكاڵ ژمارە (22/337) بەرواری 25ی ئایاری 2022.
    سێیەم/ پەسەندكردنی بەدەر لەپرۆژەی (نۆژەنكردنەوەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی موسڵ) لەڕێنماییەكانی جێبەجێكردنی گرێبەستەكانی حكومەت (2 بۆ ساڵی 2014)، و ڕێنماییەكانی جێبەجێكردنی بودجەی فیدراڵی.
    چوارەم/ پەسەندكردنی هەمواركردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران (423 بۆ ساڵی 2021) بۆ ئەوەی ببێتە ئەم شێوەیە:
    - وەزارەتی بەرگری/هێزی دەریایی گرێبەست دەكات بۆ دروستكردنی سێ بەلەمی دەریایی پاسەوانی كەناری و كۆمپانیا براوەكانی وەزارەتی دارایی نەوت پرۆژەكە (خزمەتكردن بە دەزگا نەوتییەكانی)، دوای ئەوەی وەزارەتی پلاندانان پڕۆژەكەی لە وەزارەتی بەرگری لەخۆدەگرێت بۆ دڵنیابوون لەوەی كە پارەدان و خەرجكردن دەكرێت ئەگەر كۆمپانیاكانی وەزارەتی نەوت نەتوانن دەرماڵە تەواو بكەن.