بەغداد - INA
وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی نەبیل كازم عەبدولساحب ئەمڕۆ سێشەممە، جەختی لەسەر پێویستی تەرخانكردنی بەرنامەكانی پەرەپێدان و ڕاهێنان بۆ وزەو توانای گەنجان كردەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا لەبەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: وەزیری خوێندنی باڵا بەرنامەی هاوبەشی زانكۆ و بوارەكانی هاوكاری زانستی و ئەكادیمیی لەگەڵ شاندێكی ڕێكخراوی دەزگای توێژینەوەی نێودەوڵەتی و ئاڵوگۆڕی ئەمریكی (IREX) تاوتوێكرد.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لەدیدارەكەدا كە بەئامادەبوونی لیژنەی وەزاری لێپرسراوی سەرپەرشتی و بەدواداچوون بەڕێوەچوو، باس لە گرنگیدان بەپرۆژە گرنگەكان بەئامانجی دابینكردنی خزمەتگوزارییە زانستی و تەكنیكییە ڕاستەوخۆكان بۆ كۆمەڵگە كرا.
هەروەك وەزیری خوێندنی باڵا جەختی لە پێویستیی تەرخانكردنی بەرنامەكانی پەرەپێدان و ڕاهێنان بۆ وزە و توانای گەنجان كردەوە لەسەر ڕێگایەكی باش و سەقفی كاتی گونجاو لەگەڵ ئامانجەكانی هاریكاری زانستی نێوان دامەزراوە ئەكادیمییەكانی عێراق و هاوتا ئەمریكیەكانیان.
لەبەرامبەردا لوری میسۆن سەرۆكی وەفدی ڕێكخراوی چاودێری پڕۆژەكان ڕایگەیاند: سوپاسی ئەو هاوكاریەی كرد بۆ پێداچوونەوەی بەرنامە جێبەجێكراوەكان و هەڵسەنگاندنی كاریگەرییان و دیمەنەكانی داهاتوو و پەرەپێدانی ڕێڕەوی هاوبەشی نێوان زانكۆكان و زامنكردنی گەشەپێدانی هەمەلایەنە و تیشك خستنە سەر پڕۆژە ئامانجدارەكان، بە تایبەتی تەكنەلۆجیا و پڕۆژە ژینگەییەكان و بەرنامەكان و وزە نوێبوەوەكان.