عەبادی لەگەڵ ئەندامانی یەكێتی بەڵێندەرانی عێراق تاوتوێی رێگرییەكانی بەردەم كارەكانیان دەكات

  • 24-03-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران لەگەڵ ئەندامانی یەكێتی بەڵێندەرانی عێراق تاوتوێی رێگرییەكانی بەردەم كارەكانی بەڵێندەران و كەرتی تایبەتی كرد بۆ بوژاندنەوەی ئابوری عێراق. لە بەیاننامەیەكدا نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند: سەرۆك وەزیران لە كۆبونەوەی لەگەڵ ئەندامانی یەكێتی بەڵێندەران، گوێبیستی ئەو رێگرییانە بوو كە روبەرویان بوەتەوە لەگەڵ پەلەكردن لە تەواوكردنی رێوشوێنەكان بۆ ئەوەی مافی خۆیان وەرگرن. لای خۆیەوە عەبادی رایگەیاند: سەرباری قەیرانی ئابوری و خەرجییەكانی شەڕ، چەندین بڕیار لەبەرژەوەندی بەڵێندەران دەركراوە وەك پەرۆشییەك بۆ بەردەوامبونیان لەسەر كارەكانیان و دەستەبەركردنی دەرفەتی كار بۆ هاوڵاتیان.