كشتوكاڵ هەناردەی ساڵانەی خورما ئاشكرادەكات و رونكرەوە لەبارەی پلانی پشتگیری بەرهەمهێنان دەدات

ئابوری
  • 19-07-2022, 19:37
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزارەتی كشتوكاڵ ئەمڕۆ سێشەممە، قەبارەی هەناردەی ساڵانەی خورمای عێراق و وڵاتانی هاوردەكار ئاشكرا كرد، و هاوكات رونكردەوە لەبارەی پلانی پشتگیریكردن لە بەرهەمهێنان دەدات.
    بریكاری وەزارەتی كشتوكاڵ مەهدی سهر بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: وەزارەت خورماو دارخورما دەخاتە ناو ئەولەویەت و پلانە ستراتیژییەكانی خوی،و وەزارەت تەئكید لە پاراستنی ئەو كەرتە دەكاتەوە بە جەختكردنەوە لەسەر قەدەغەكردنی هاوردەكردنی هەموو جۆرە خورمایەك لە دەرەوەی وڵات بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ، و وتیشی: ئەو وەزارەتەی كە لەلایەن بەشی پاراستنی بەروبوومەوە نوێنەرایەتی دەكرێت، توانیویەتی جارێكی تر مێروی دوباس لەناوببات.
    رونیشیكردەوە: وەزارەت لە ساڵی 2017ەوە هیچ حاڵەتێكی مێرووی دوباسی تۆمار نەكردووە، وتیشی: وەزارەت بە شێوەیەكی بەردەوام كۆنترۆڵی ئەو مێروویەی هەیە 
    رونیشیكردەوە: لەحاڵەتی زیادبوونی پێشبینیكراو لە داواكاری بۆ دارخورما، هاوردەكردنی شلەكان بەبێ خاك و لەڕێگەی چەند كۆنترۆڵێك لەنێوان بەشی پاراستنی ڕووەك و بەشی باخداری ڕێگەپێدرا بۆ هاندان و پشتگیریكردنی بلاوكردنەوەی جۆری بەرهەمهێنی بەرز و جۆری ڕەنگاوڕەنگ لەوانە برحی و مەكتوم، جگە لەو بنەرەتیانەی كە بەشێوەیەكی سەرەكی لەعێراقدا هەن وەك بلزهدی و خەستاوی و چەند جۆرێكی تر و ئەو پشتیوانییە لەبەرژەوەندیی كەرتی خورمایە لەعیراقدا.
    مەهدی سهر، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: خورمای عێراق ساڵانە 600 هەزار بۆ 700 هەزار تۆنی لێ هەناردە دەكرێت بۆ چەند وڵاتێك لەوانە وڵاتانی هندستان و چین و ڕوسیا و وڵاتانی كەنداو.