هەولێرـ INA
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2022/7/19 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ئێريك شۆڤاليێ باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له عيراق كرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێم لەڕاگەیندراوێکدا کە کۆپیەک بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕاگەیاند: له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسى و ئه‌منيى عيراق و هه‌وڵه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌ركۆمار و پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى عيراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى داعش به‌تايبه‌تى له ناوچه‌كانى ماده‌ى 140، پێشهاته‌كانى ناوچه‌ى شه‌نگال، دۆخى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو، تاوتوێ كران.
لەلایەن خۆیەوە باڵيۆزى فه‌ره‌نسا جه‌ختى له بايه‌خدانى وڵاته‌كه‌ى به بره‌ودانى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عيراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و ئارامى و سه‌قامگيريى عيراقى بۆ پاراستنى سه‌قامگيريى ناوچه‌كه به پێويست و گرنگ زانى.