دەسەڵاتی دادوەری لێكۆڵینەوە لە دزەكردنەكان دەكاتەوە كە دەگەڕێتەوە بۆ مالكی

سیاسی
  • 19-07-2022, 15:39
  • +A -A

    بەغدا - INA 
    ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجومەنی باڵای دادوەری كردنەوەی لێكۆڵینەوەی لەبارەی ئەو دزەكردنی دەنگانەی كە دەگەڕێتەوە بۆ مالكی ڕاگەیاند.
    ناوەندی راگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە راگەیەندراوێكدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاند : دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ داوایەكی پێگەیشتووە كە پێشكەشی داواكاری گشتی كراوە بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی سەبارەت بەو دزە دەنگیانەی كە دەگەڕێندرێنەوە بۆ نوری مالیكی.
    لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : بەپێی یاسا لێكۆڵینەوەیەكی بنەڕەتی لە دزەپێكردنەكان ئەنجام دەدرێت.