بەغدا - INA
ئەمڕۆ سێشەممە فائیق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و ژمارەیەك لە شێخەكانی عەشیرەتی زیقار تاوتوێی سێ دۆسیەی كرد ولەنێویاندا داواكاری خۆپیشاندەران.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوە كردووە : ئەمڕۆ سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری فائیق زێدان پێشوازی لە ژمارەیەك شێخی خێڵەكی كردووە لە پارێزگای زیقار.
ئاماژەی بەوەشكرد : رۆڵی دەسەڵاتی دادوەری تاوتوێ كرا لە پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی خەڵكی پارێزگاكە و دامودەزگاكانی و وەڵامدانەوەی داواكاری خۆپیشاندەران و یەكلاكردنەوەی دۆسیەكانیان لەبەردەم دادگاكان بەپێی یاسا.