رافیدەین وەجبەیەكی نوێی پێشینە بەسێ ئاست دەدات

ناوخۆ
  • 19-07-2022, 15:03
  • +A -A

    بەغدا  - INA 
    ئەمڕۆ سێشەممە بانكی رافیدەین خستنەبازاڕی وەجبەیەكی نوێی پێشینە بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست و كارمەندانی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆی ڕاگەیاند.
    نوسینگەی راگەیاندنی بانكەكە لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : وەجبەیەكی نوێی پێشینە بۆ فەرمانبەرە گرێبەستەكان و كارمەندانی بەرگری و ناوخۆ خراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە، كە لە 5 ملیۆن دینارەوە دەستپێدەكات بۆ 50 ملیۆن دینار بۆ فەرمانبەران و لقەكان و پێشینە بۆ گرێبەستەكان بە بڕی 5 ملیۆن دینار و 10 ملیۆن دینار.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەمە دوای تەواوكردنی سەرجەم رێكارەكانی بەخشین هات بەپێی كۆنتڕۆڵ و رێنماییەكان، كە تێیدا داواكاری پێشینەكان لە رێگەی لقەكانی بانكەوەیە كە لە بەغدا و پارێزگاكان بڵاوبوونەتەوە و ئاماژەی بەوەشدا كە : تائێستا لقەكان بەردەوامن لە وەرگرتنی داواكاری بۆ مامەڵەكردن بۆ پێشخستنی پێشینە بۆ كارمەندان و ئەندامانی هێزە ئەمنییەكان.