نەینەوا تەواوبوونی سەرجەم پێداویستییەكانی پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی فڕۆكەخانەی موسڵ ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 19-07-2022, 14:14
  • +A -A

    بەغدا - INA 
    ئەمڕۆ سێشەممە لیژنەی باڵای ئاوەدانكردنەوەی موسڵ تەواوبوونی سەرجەم پێداویستییەكانی پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی فڕۆكەخانەی موسڵ راگەیاند.
    لیژنەكە لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : نەجم جبووری پارێزگاری نەینەوا و عەبدولقادر ئەلدەخیل بەڕێوەبەری جێبەجێكاری لیژنەی باڵای ئاوەدانكردنەوە تەواوبوونی سەرجەم پێداویستییە تەكنیكی و كارگێڕی و داراییەكان بۆ پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی فڕۆكەخانەی موسڵ رادەگەیەنن .
    ئاماژەی بەوەشكردووە : ئەمە بە پشتیوانییەكی ناوازەی سەرۆك وەزیران مستەفا كازمی و پەیوەندی بەردەوام و كۆبوونەوە چڕەكان هاتە ئاراوە.