هاتوچۆ وادەی جێبەجێکردنی تابلۆ نوێیەکانی هاتوچۆ دیاری دەکات

ناوخۆ
  • 19-07-2022, 14:13
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ وادەی پێدانی تابلۆی هاتووچۆی نوێ بە هاوڵاتیان دیاریکرد، هاوکات پلانی دابەشکردنیشی رووندەکاتەوە .
    لیوا "تاریق ئیسماعیل" بەڕێوەبەری هاتووچۆ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاند، تابلۆیە نوێیەکەی هاتووچۆ لە بەغدا و پارێزگاکان لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا دوای تەواوبوونی واژۆکردنی گرێبەستەکەیان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
    ئاماژەبەوەشدەکات کە "بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ پلانێک بۆ دابەشکردنی ئەم تابلۆیانە دادەڕێژێت لە بەغدا و پارێزگاکانی تر بۆ پێدانی تابلۆ بە هاوڵاتیان.
     وتیشی " دوای چاپکردنی ژمارەکان میکانیزمی دابەشکردنەکە دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.