بەغدا –INA
ئەمڕۆ یەكشەممە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە داوای كرد ئەو ڕێككەوتنانەی نێوان عێراق و بەنگلادیش واژۆ كراون كارا بكرێن.
وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : كە فوئاد حسێن ئەمڕۆ پێشوازی لە باڵیۆزی كۆماری بەنگلادیش ئەمدی فەزلول باری لە عێراق كرد و لە میانی كۆبوونەوەكەدا بەرەوپێشچوونی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان بەغدا و داكار كرا و ڕێگاكانی بەهێزكردنیان بۆ خزمەتكردنی بەرژەوەندییەكانی دوو گەلی دۆست و پێداچوونەوەیان بۆ كرا.
ئاماژەی بەوەشكردووە : لە كۆبوونەوەكەدا حەیدەر رازی ناسر ئەلشمرتی بەرپرسی بەشی ئاسیا و ئوسترالیا لە دەزگاكەدا ئامادەبوو.
وەزیرەكە ئاماژەی بەوە كردووە : بەپێی بەیاننامەكە كە عێراق ئارەزووی دامەزراندنی باشترین پەیوەندییە لەگەڵ هەموو وڵاتانی جیهان بۆ چالاككردنی بەرژەوەندی هاوبەش و ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییە هاوبەشەكان و داوای كرد پێویستی كاراكردنی ئەو ڕێككەوتنانەی كە لەنێوان عێراق و بەنگلادیش واژۆكراون،لای خۆیەوە ئەمدی فەزلول پەرۆشی وڵاتەكەی بۆ بەرزكردنەوەی هاوكارییە هاوبەشەكان و گرنگی ئاڵوگۆڕی سەردانەكانی نێوان بەرپرسانی هەردوو وڵات دووپاتكردەوە.
بایدن: پیرۆزباییم لە تڕەمپ كرد و لە 20ی كانونی دووەم دەسەڵات دەگوازرێتەوە
هۆڵێكی تری تۆپی سەرمێز لەهەولێر كرایەوە