بەغداد/INA
ئەمڕۆ سێ شەممە"محەمەد كەریم ئەلخەفاجی " وەزیری كشتوكاڵ رایگەیاند، لەماوەی چەند مانگی رابردوودا پیشەسازی پەلەوەر زیانێكی زۆری بەركەوتووە، هاوكات ئاماژەی بۆ لەدەستدانی زیاتر لە سێ هەزار پرۆژە کرد.
"خەفاجی" لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) وتی "پرسی بونی پەلەوەری نایاسایی خراوەتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران، بەو پێیەی "مستەفا کازمی" سەرۆک وەزیرانی عێراقە بە شەخسی گرنگی بەو پرسە دەدات.
ئاماژەی بەوەدا یشەسازی پەلەوەر لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا زیانێکی زۆری بەرکەوتووە.
"وەزیری کشتوکاڵ " جەختیشی كردەوە، لەسەر لەدەستدانی زیاتر لە 3 هەزار پڕۆژە لە ئەنجامی قاچاخ و هاوردەكردن لە رێگەی وڵاتانی دراوسێوە .
راشیگەیاند کە نرخی هێلکە لە بازاڕەکانی عێراقدا زۆر کەمتر لە نرخەکانی ئەو شارانەی کە لێیەوە بە قاچاخ دەفرۆشرێن.
جەختیشی لەسەر پێویستی "ڕێگریکردن لە قاچاخچێتی بۆ کۆنترۆڵکردنی پرۆسەی بەرهەمهێنان کردەوە.
وەزارەتی كشتوكاڵ، پێشتر پێشنیاری چارەسەرەكانی بۆ رێگریكردن لە هاتنی پەلەوەری قاچاخ بۆ عێراق كرد، هاوكات پشتگیرییەكانی بۆ پاراستنی ئەم كەرتە پشتڕاست كردەوە.
ھەروەک هاتنە ناوەوەی پەلەوەرە قاچاخەکان پێویستی بە دەستێوەردانی وەزارەتی کشتوکاڵ هەیە لەگەڵ لایەنە ئەمنییەکان بۆ ڕاگرتنی ڕۆیشتنی بەرهەمە کشتوکاڵییە قاچاخەکان، هەروەها توندکردنەوەی ڕێوشوێنە ئەمنییەکان لە سنوورەکان، و بەدواداچوون بۆ بازاڕە ناوخۆییەکان، بە مەبەستی پشتیوانیکردن بەرهەمی ناوخۆیی و پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی بەکارهێنەران.