بەغداد/INA
ئەمڕۆ سێ شەممە " شاخەوان عەبدوڵڵا" جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، مەرجی بەڕێوەچوونی دانیشتنی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران دیاریکرد، جەختیشی لەسەر بەردەوامبوونی دیالۆگ و لێکتێگەیشتن و رێککەوتن کردەوە لەسەر هەڵبژاردن و کاندیدکردنی کەسایەتییەکان بۆ سەرۆک وەزیران و کۆمار.
جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، لە بەیاننامەیەکدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) كەوتووە ڕایگەیاندووە“كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن، كە دوێنێ بە ئامادەبونی سەرۆك و نوێنەرانی کوتلە سیاسییەکان بەرێوەچوو ، ئامانج لێی گەڕانەوەی کار و چالاکییەکانی ئەنجومەن بوو دوای پشووی یاسادانان، و تەواوکردنی ژمارەیەک ئەندامی لیژنە بە جێگری نوێ و ڕێککەوتن لەسەر بەرنامەی کار و خستنەڕووی یاساکان.
ھەروەھا ئاماژهی بهوهشكرد، "ئەنجومەنەكە نابێتە لایەنێك بۆ ناكۆكییەكان و كێشەكان، تا ئەو كاتەی هێزە سیاسییەكان رێكدەکەون لەسەر كەسایەتییەكی نیشتمانی بۆ سەرۆك وەزیران كە توانای سەركردایەتیكردنی وڵاتی هەبێت لەم دۆخەی ئێستا و لەم قۆناغە سەختەدا.
ھەر لەبەیاننامەکدا "شاخەوان عەبدولا"ھاتوە کە بەداخەوە کەسانێک هەن کە هەوڵ دەدەن دامەزراوەی یاسادانان بخەنە ناو قەیرانەوە و تۆپەکە فڕێ بدەنە حەوشەکەیەوە، و ئەوەی ڕوویداوە لە کوتلە و داتاکانی پێشوو و جیاوازی هەڵوێستی لایەنەکان دیمەنی سیاسیی ئاڵۆز کردووە.
جێگری سەرۆکی پەرلەمان جەختیشیكردەوە،کە ئەنجوومەنی نوێنەران خۆی لە ململانێ و ناكۆكییە سیاسییەكان دوور دەخاتەوە، هەروەها پەرۆشە بۆ خێراكردنی پێكهێنانی حكومەت و دیاریکردنی وادەیەك بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی كۆمار.
لەبەشێکی تری بەیاننامەکەدا ھاتوە کە ئەنجومەنی نوێنەران ئەرکی گەورەی هەیە کە پەیوەندی بە یاسا گرنگەکانەوە هەیە کە کاریگەرییان لەسەر ژیانی هاوڵاتیان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان هەیە.
"شاخەوان عەبدوڵا " داوای لە هێزە نیشتمانییەکان و لایەنەکانی پرۆسەی سیاسی دەکات "پێویستی بەردەوامبوونی دیالۆگ و لێکتێگەیشتنەکان و رێککەوتن لەسەر هەڵبژاردن و کاندیدکردنی کەسایەتییەکان بۆ سەرۆکوەزیران و کۆمار، بۆ ئەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بتوانێت رۆڵی خۆی ببینێت و بەردەوام بێت و ڕێکارە یاساییەکان بەپێی دەستوور و سیستەمی ناوخۆیی، دانیشتن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی کۆمار دیاری بکەن و کاندیدی گەورەترین کوتلە دەستنیشان بکەن.
روونیشیكردەوە، "ئەنجوومەنی نوێنەران لەگەڵ بەرێوەچونی دانیشتن نین بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی كۆمار و راسپاردنی كەسایەتییەك بۆ سەرۆك وەزیران ،ئەگەر رێككەوتنێكی سیاسی لەدەرەوەی پەرلەمان نەكرێت، چونكە ئەمە ئاڵۆزی و ناكۆكی زیاتری لێدەكەوێتەوە.
وتیشی ئەنجومەنی نوێنەران نابێتە گۆڕەپانێک بۆ قووڵکردنەوەی ناکۆکیەکان و هەوڵدەدات بۆچونی هێزە سیاسییەکان یەکبخات، هەروەها کاردەکات بۆ جێبەجێکردنی ئەرکی یاسادانان و چاودێریکردن و بەردەوامبوون لەکارەکانی ڕۆژانەی لەگەڵ دەستپێکردنی خولی نوێی کارەکانی .