بەغداد/ INA
ئەمڕۆ سێشەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی دەستپێکردنی قۆناغی چوارەمی ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی ڕەقی ڕاگەیاند.
شانەكە لە بەیاننامەیەكدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) كەوتووە رایگەیاندووە: "بەپێی زانیارییە هەواڵگرییە وردەكان و چالاكی ئەمنی هاوبەش، ئەمڕۆ سێ شەممە، قۆناغی چوارەمی ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی ڕەق، بۆ بەدواداچوونی پاشماوەی چەتەکانی تیرۆریستی داعش لە چیای قەرە چۆغ دەستیپێكرد.
ھەروەھا ئاماژەی بەوەشداوە کە ئۆپەراسیۆنەکە بەبەشداری یەکەکانی فیرقەی ١٤ و ١٦، بەھاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە کە لەنێویاندا یەکەکانی ھێزی زێرەڤانی و ھێزی میحوەری شەش، لەگەڵ هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، بە پاڵپشتی هێزی ئاسمانی و فڕۆکەوانی سوپا بەڕێوەدەچێت.
ھەروەک ئاماژەی بەوەشکردوە کە ئەم ئۆپەراسیۆنە گرنگە لە چوارچێوەی کاری هاوبەشی نێوان هێزەکانی فیدراڵ و هێزی پێشمەرگە ، کەبەپێی لێکتێگەیشتنی ئەمنی، بەئامانجی شکستپێهێنانی تیرۆر و تاوان.