بەغداد/INA
ئەمڕۆ سێ شەممە، دەستەی دەستپاکی فیدراڵ، دەست بەسەرداگرتنی تۆڕێکی تایبەتی بە ساختەکردنی مۆری حکومەت لە پارێزگای کەرکوک راگەیاند.
لە راگەیەندراوێکدا كە لەلایەن بەشی لێكۆڵینەوەكانی دەستەکە هاتوەو گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، تیایدا ھاتوە " فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی كەركوك توانیویانە، دوای بەدواداچون و لێكۆڵینەوە،ئەو تۆمەتبارانە دەستگر بکەن كە پسپۆڕن لە ساختەكردنی مۆری حكومی، کە بە مەبەستی قازانجکردن لەسەر حیسابی پارەی گشتی ئەو مۆرانەیان ساختەکردوە.
راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە تۆمەتباری سەرەکی لە تاوانەکانی ساختەکردن و دروستکردنی مۆر، لە کۆمپانیای نەوتی باکوور کاردەکات.
ھەر لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "تۆمەتبارەكە لەكاتی لێكۆڵینەوەكاندا دانی ناوە بە هاوبەشەكانی کە لە بەڕێوەبەرایەتی تۆماری خانووبەرە- كەركوك كار دەكات.
ھەروەک لە راگەیەندراوەکەدا ھاتوە کە تۆمەتبارەكان دەستگیركراون ، جگە لەوەش دەست بەسەر ژمارەیە مۆری سەر بە فەرمانگەی حكومەت داگیراوە لەگەڵ چەند بەڵگەنامەیەکی ساختە.
راگەیەندراوەکە روونیشیكردەوە، تیمەکانی فەرمانگاکە لێکۆڵینەوەیان لە دوو یاریگای كرد كە لەلایەن پارێزگاوە دروستكراون، ھاوکات لە ئۆپەراسیۆنێكی جیادا، (4) تۆمەتباریان لە ئەندامانی لیژنە جەماوەرییەكانی بەرپرسی بەڕێوەبردنی هەردوو یاریگاكە دەستگیركرد، بەهۆی كۆكردنەوەی پارە بەبێ پاڵپشتی یاسایی لەو تیمانەی كە بەكاردەهێنن لەو دوو یاریگایە.
ھەروھا روونکراوەتەوە کە پارێزگار دوای دروستکردنی یاریگاکان ڕادەستی لیژنەکان کران بۆ ئەوەی خۆبەخشانە بەڕێوەی ببەن و پارێزگاری لێبکەن، و بەڵێنامەیان پێ پرکراوەتەوە کە ھیچ بڕە پارە کۆنەکەنەوە، بەڵام ئەم لیژنانە یاریگاکانیان قۆستەوە و بڕە پارەیەکیان بەسەر تیمەکاندا سەپاندوە.
ھەر لەدرێژەی راگەیەندراوەکەدا ھاتوە کە دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی کەرکوک تایبەتمەند لە پرسەکانی دەستپاکی،بڕیاری دەستگیرکردنی، بەپێی ماددەکانی (٢٨٩ و ٢٩٨ و ٣٣٩) لە یاسای سزادانی عێراقی داوە .