بەغداد/ INA
ئەمڕۆ سێشەممە، لیوا "عەبدولئەمیر یارەڵڵا" سەرۆکی ئەرکانی سوپا، گەیشتە پارێزگای دیالە، لەسەر دانەکەیدا " یارڵڵا " چەند رێنمایەکی بۆ هێزە ئەمنییەکانی پارێزگاکە دەرکرد.
لەوبارەیەوە پەیامنێرمان لەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەئاژانسەکەمانی راگەیاند کە لیوا "عەبدولئەمیر یارەڵڵا" سەرۆک ئەرکانی سوپا بەشی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالەی بەسەر کردووە، و بەدوا داچونی لەبارەی دوایین ئۆپەراسیۆنەکانی پێشوەختە کرد کە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە و فەرماندەیی فیرقەی یەک لەسەر پاشماوەی تیرۆریستانی داعش ئەنجامی داوە.
لەوبارەیەوە "یارەڵڵا " جەختی کردەوە، لەسەر پێویستی بەردەوامبوون لە گوشارخستنە سەر تیرۆریستان و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی تایبەت و بە ئامانجگرتنی هەر جووڵەیەکی تیرۆریستان لە زنجیرە چیا و دۆڵ و ناوچە سەختەکان.
ھەروەھا ئاماژەی بە "گرنگی ئامادەیی بەرزکردنەوەی ئاستی شەڕ و زانیاری هەواڵگری کرد لە ھێرش و رووبەرووبونەوەکان.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد