ڕاوێژکارێکی کازمی: بانکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەرگای وەبەرهێنان لە عێراق دەکاتەوە

ئابوری
  • 18-07-2022, 21:37
  • +A -A

    بەغداد/ INA 
    ئەمڕۆ دووشەممە"هەیسەم جبوری"ڕاوێژکاری تەکنیکی سەرۆک وەزیران، ڕایگەیاند کە پێشنیازی بانکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ وەبەرهێنانی هاوبەش دەبێتە پارێزگاریەک بۆ وەبەرهێنان، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە قۆناغەکانی پەسەندکردنی بودجە پێویستی بە کاتێکی زۆر هەیە کە ڕەنگە بەس نەبێت ئەو ناوەیە بۆ تەواوکردنی.
     جبوری لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی ئەلعێراقیە نیوز، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وەریگرتوە رایگەیاند، "دامەزراندنی بانکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ وەبەرهێنانی هاوبەش زۆر گرنگە و رەنگە لە پلەی یەکەمدا رەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر عێراق ھە بێت ، چونکە عێراق دەرفەتی گەورەی هەیە بۆ وەبەرهێنان. 
    راشیگەیاند " کە "ئەم بانکە لقەکانی لەو وڵاتانەدا دەبێت کە پارەکانیان تێیدا هاوبەش دەکەن، و پرۆسەی گواستنەوەی پارە ئاسان دەبێت."
     وتیشی "ئەم بانکە دەبێتە پارێزبەندی بۆ وەبەرهێنان، و ئەزموونێکی نایاب و سەرنجڕاکێشە کە لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا هەیە.
    "جبوری" ڕوونیشیکردەوە کە "ئەو سندوقە عێراقیانەی لەم بانکەدا دەبن پارێزراون. 
     سەبارەت بە پێشکەشکردنی یاسای بودجەش "جبوری " وتی " کە "قۆناغەکانی پەسەندکردنی بودجە پێویستیان بە کاتێکی زۆر هەیە، و ڕەنگە ئەو ماوەیە بەس نەبێت بۆ تەواوکردنی.