بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە "فواد حوسێن " وەزیری دەرەوە ، دووپاتی كردەوە كە عێراق بەردەوامە لە هەوڵەكانی بۆ بەرەوپێشبردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكەدا.
وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) گەیشتووە، ئاماژەی بەوە کردووە، "فواد حوسێن وەزیری دەرەوە لەگەڵ "حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان " هاوتا ئێرانییەکەی تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پرسە ناوچەییەکان کردووە کە لە پێشینەی ئەو دۆسیانە " دیالۆگی سعودیە - ئێران لە بەغدا.
بەیاننامەکە راشیگەیاندوە کە " ئەمە لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان هەردوولادا هات.
ئاشکراشیکردوە کە ههردوولا دید و بۆچوونیان لهسهر ههندێك پرسی ناوچهیی و نێودهوڵهتی و بهرژهوهندی هاوبهش ئاڵوگۆڕ كرد، ھەروەھا تیشک خرایە سهر بهشداریكردنی عێراق له كۆبوونهوهی جەدهدا، كه شهممهی رابردوو له شانشینی عەرەبستانی سعودی بهڕێوهچوو.
ھەروەک لەو پەیوەندیە تەلەفۆنیەدا جهخت لەسەر دیالۆگ و ڕاوێژی پێویستی حکومەتی عێراق لە لوتکەی جدەدا کرایەوە کە ئەنجامیدا سەبارەت بە هاوکارییەکانیە ھەرێمیەکان .
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە "عێراق بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ بەرەوپێشبردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
لای خۆشیەوە "ئەمیر عەبدوڵڵاهیان" وەزیری دەرەوەی ئێران سوپاسی عێراقی کرد بۆ هەوڵ و ڕۆڵی بنیاتنەر لە دەستپێکردن و بەدواداچوونی دیالۆگەکانی ناوچەیی لە چوارچێوەی بەرزکردنەوەی سەقامگیری و ئاسایش و گەشەسەندنی ناوچەکەدا، ئامادەیی ئێرانی بۆ بەردەوامیدان بە ئاڵوگۆڕی بیرۆکەکان لەسەر پرسە دووقۆڵی و ناوچەییەکان ڕاگەیاند کە لە بەرژەوەندی هاوبەشدا بێت.