وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق روونکردنەوە لەسەر هۆکاری خراپی جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی ئاودێری دەدات

ناوخۆ
  • 18-07-2022, 20:21
  • +A -A

    INA - سەفات عزاوی
    ئەمڕۆ دووشەممە، "مەهدی رەشید ئەلحەمدانی " وەزیری سەرچاوەكانی ئاو هۆكاری خراپی تەواوكردنی پرۆژەكانی ئاودێری بۆ نۆژەنكردنەوەی زەوییە كشتوكاڵیەكان ئاشكرا كرد.
     "ئەلحەمدانی" لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، رایگەیاند کە "نەهێشتنی رێڕەوی سوور گرنگە بۆ جێبەجێکردنی هەڵمەتی بەرەنگار بونەوە خراپ بەکارهێنان ئاو و پاراستنی سامانی ئاو و بەکارهێنانی بە باشترین شێوە.
     ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاو هه‌وڵ ده‌دات لە شێوازی ته‌قلیدیه‌وه‌ بۆ شێوازی مۆدێرن بگۆڕێت، له‌ ئه‌نجامی كه‌مبوونه‌وه‌ و نه‌بوونی باران و گۆڕانی كه‌ش وهە‌وا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وڵاتانی دراوسێ پشكی عێراقیان له‌ ئاو كه‌م کردۆتەوە. ‌
     وتیشی"خراپی ته‌واوكردنی پرۆژه‌كانی ئاودێری بۆ نۆژەنكردنەوەی زەوییە كشتوكاڵییەكان بەهۆی خراپی پلاندانان و بێ بایەخی حكومەتەكانی پێشوو بۆ پڕۆژە ستراتیژییەكان دەگەڕێتەوە، كە بووە هۆی بێبەشكردنی خزمەتگوزارییەكان بۆ هاووڵاتیان و جوتیاران لە پارێزگاکانی باشووری وڵات.