بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی رایگەیاند، ئاگرێکیان کۆنترۆڵکردووە کە لەناو چاپخانەیەکی کاغەزدا کەوتەوە، لە باکووری بەغدا.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، رایگەیاندووە، "تیمەکانی توانیویانە کۆنترۆڵی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە بکەن کە لەناو چاپخانەیەکی کاغەز کە کەرەستەی پلاستیکی تێدابوو ناوچەی تاجی لە باکووری بەغدا .
ھەروەک ئاماژەی بەوەشکرد، "تیمەکانی بەرگری شارستانی ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکردو بەبێ تۆمارکردنی زیانی گیانی ، جگە لەتۆمارکردنی زیانی ماددی نەبێت ، ھەروەھا ھۆکاری ڕووداوەکەشی گەراندەوە بۆ کەمتەرخەمی لە ڕووی سەلامەتییەوە.