بەغداد/INA- وسام مەلا
ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی ناوەندی عێراقی ئامانجی بانگەوازەکەی بۆ دامەزراندنی سندوقێک بۆ سەروەری ڕوونکردەوە، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە دەرگای فرۆشت بەرووی دراو دۆزرایەوە کە ئاسانکاری دەکات بۆ دابینکردنی دارایی بۆ بازرگانی دەرەکی بەشێوەیەکی بنەرەتی .
عەمار خەلەف، جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند، "بەڕێوەبەری بانكەكە داوای تەرخانكردنی سندوقێكی سەروەری كردووە بۆ ئەوەی سوود لە زۆری دارایی دەوڵەت وەربگرێت.
ھەروەک روونیشی کردۆتەوە كە "بەڕێوەبەری بانكەكە بڕیاری سندوقی سەروەری وابەستەی حکومەتی عێراق و وەزارەتی دارایی کردوە بە شێوەیەکی سەرەکی.
خەلەف ئاماژەی بەوەشکرد، "بانکی ناوەندی بەشداری دەکات لە بەڕێوەبردنی ئەم سندوقە لە فرۆشتنی دراودا.
جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی پشتڕاستی کردەوە کە " فرۆشتنی دراو بۆ ئاسانکاری دارایی بازرگانی دەرەکیە بەشێوەیەکی سەرەکی.
جەختیشیكردەوە، ناردنەدەرەوەی دراو، بە پلەی یەكەم پشت بە ئالوگۆری بازرگانی دەبەستێت، هەروەها كەناڵێكە بۆ دابینكردنی دراوی بیانی بەمەبەستی دابینكردنی كاڵا و خزمەتگوزاری، جگە لە فرۆشتنی دراو بە هاووڵاتیان لەڕێگەی بانك و كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕەوە.