بەغدا - INA-ویسام مەلا
ئەمڕۆ دووشەممە، چوارچێوەی هەماهەنگی کۆکردنەوەی واژۆی پەرلەمان بۆ دیاریکردنی وادەی دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئاشکرا کرد.
ئەحمەد ئەسەدی سەرۆكی فركسیونی نیشتمانی سەنەدی سەر بە چوارچێوەی هەماهەنگی، لە لێدوانێكی تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند: "لە كۆبوونەوەكەدا كە لەلایەن فركسیونەكانی پەرلەمانەوە ئەنجامدرا، لەگەڵ سەرۆكایەتی پەرلەمان، تیشك خرایە سەر دوو پرس، یەکەمیان دەستپێکردنی خولی یاسادانان و دەستنیشانکردنی ئەو پڕۆژە یاسایانەیە کە لەناو پرۆژەی یاساداناندا باس دەکرێن دووەمیان ئاماژە بەوە دەکات کە "فركسیونە سیاسییەکان لەسەر ژمارەیەک یاسا ڕێککەوتن کە خوێندنەوە یان دەنگیان لەسەر دەدرێت."
ئاماژهی بهوهشكرد، "بابهتی دووهم كه گفتوگۆی لهسهر كراوه بریتییه له دیاریكردنی وادهی دانیشتنهكه، و چوارچێوهی ههماههنگی پێداگری لهسهر ئهوهی دانیشتنی یهكهم بۆ ههڵبژاردنی سهرۆكی كۆمار بێت، و قبوڵمان نهكرد دوابخرێت"، ڕوونیشی كردهوه كه ههندێك لە فركسیونەكان داوایان کرد کە پێنجشەممەی داهاتوو کۆبوونەوەیەکی دیکەی سەرۆکی فركسیونەكانی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان ئەنجام بدرێت بۆ دیاریکردنی دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی...
ئاماژەی بەوەشکرد، "یەکەم دانیشتن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی کۆمار دەبێت، واژۆی ئامادە هەیە بۆ بەدیهێنانی ئەمە"جەختیشی لەسەر رەوتی "بەرەو کۆدەنگی و پێشخستنی لێکتێگەیشتن لەگەڵ فركسیونەكانی پەرلەمان، چ بە هەڵبژاردنی سەرۆکی کۆمار بێت یان سوودەکانی تر.
پێشتریش رۆژی دووشەممە، محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆکی بلۆکەکانی پەرلەمان کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا.