سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامی کۆبوونەوەی خۆی لەگەڵ سەرۆکی فركسیونەكانی پەرلەمانی ئاشكراكرد

سیاسی
  • 18-07-2022, 17:37
  • +A -A

    بەغدا - INA
     ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامی کۆبوونەوەی خۆی لەگەڵ سەرۆکی فركسیونەكانی پەرلەمانی ڕاگەیاند.
     سەرۆكایەتی كۆمار لە ڕاگەیاندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە ئاماژەی بەوەكردووە، "سەرۆکی پەرلەمان و جێگرەکەی کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ سەرۆکی فركسیونەكانی پەرلەمان ئەنجامداوە بۆ تاوتوێکردنی گرنگترین پرسەکانی پەیوەست بە کاری ئەنجومەن، دانیشتنەکانی ئەنجام دەدەن،بۆ تەواوکردنی مافە دەستوورییەکان، و ئەولەویەتەکانی پڕۆژە یاساکان لە ماوەی یاسایی ئێستادا."
     لە میانی کۆبوونەوەکەدا بڕیاری لەسەر درا:
     1. بەردەوامبوون لە یاسادانان بۆ ژمارەیەك رەشنووسی یاسا لە كۆریدۆرەكانی ئەنجومەن، كە كاریگەری لەسەر هاووڵاتیان و پێداویستییەكانیان هەیە، بەپێی ئەو خشتەیەی هاوپێچی بەیاننامەكە كراوە.
     2- تەواوكردنی مافە دەستوورییەكان، بەگوێرەی پێداویستی و تەحەددیاتی قۆناغەكە. لەسەر داوای جێگری سەرۆک بەڕێز شاخوان عەبدوڵڵا و هێزە کوردیەکان و بۆ ئەوەی کات هەبێت بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتن لە نێوانیاندا؛ بڕیارە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو دووەمین كۆبوونەوەی سەرۆكی فركسیونەكانی پەرلەمان ئەنجام بدرێت؛ بۆ تاوتوێکردنی ئەوەی کە هێزە کوردیەکان لەم بوارەدا گەیشتوونەتە چی.
     3. دانیشتنەکانی ئەنجومەن بۆ خولی دووەمی یاسادانان/یەکەم ساڵی یاسادانان هەفتەی داهاتوو دەست پێدەکات، کە مانگانە هەشت دانیشتن ئەنجام دەدرێت، و کارنامەکەی دواتر ڕادەگەیەنرێت.