بەغدا -INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی نەزاهەی فیدراڵی دەرکردنی فەرمانی بانگهێشتکردنی بۆ وەزیری پێشووی گواستنەوە ڕاگەیاند؛ بەهۆی ئەوەی بە ئەنقەست زیانی بە پارە و بەرژەوەندی ئەو لایەنە گەیاندووە کە تێیدا کاردەکات.
بەشی لێكۆڵینەوەی دەستەی نەزاهەی فیدراڵی لە ڕاگەیاندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "دادگای لێكۆڵینەوەی ڕەسافە كە تایبەتە بە پرسەكانی نەزاهە ، فەرمانی بانگهێشتكردنی بۆ وەزیری پێشووی گواستنەوە دەركردووە، لەسەر پرسی پێشێلكارییەكان لەگواستنەوەی کارمەندان، و جێگیرکردنیان لە ئۆفیسەکانی کۆمپانیای گشتی بۆ هێڵی ئاسمانی عێراق لە ژمارەیەک وڵات".
ئاماژهی بهوهشدا، وهزیری پێشوو فهرمانبهرانی له ئیسپانیا و سوید و تونس گواستۆتهوه و دایناوه، سهرهڕای نهبوونی نووسینگهكانی هێڵی ئاسمانی عێراق لهو وڵاتانهدا.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "دادگای لێکۆڵینەوەی ڕەسافە کە تایبەتە بە پرسەکانی نەزاهە ، بەپێی بڕگەکانی ماددەی (٣٤٠) لە یاسای سزادان، فەرمانی دامەزراندنی دەرکردووە".