بەغداد/ INA
وەزارەتی ژینگە ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە تۆڕی عەرەبی ڕوانگەی پڕتەوی ژینگەیی دامەزراندووە ، ئاماژەشی بەوەکرد کە ئەم تۆڕە گرنگەیەکی بێوێنەی هەیە لە بەرەنگاربوونەوەی هەر تروسکاییەکی ناوکی .
هەروەها وەزارەت لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی عێڕاق بەشداریکرد لە کوبوونەوەکانی دەستەی عەڕەبی
فریاگوزاریە تروسکیەکان لە بارەگای کومکاری عەرەبی .
وتیشی کە کۆبوونەوەکە 18 وڵاتی عەرەبی بەشداریان تیاداکرد وتیایدا باسیان لە لایەنە هونەری وڕێکخراوەییەکان کرد بۆ دامەزڕاندنی ئەم تۆڕە بەمەبەستی پتەوکردنی تۆڕە نیشتیمانیەکانی چاودێری تروسکەیی کە وئاگادارکردنەوەی خێرا لەوڵاتانی عەرەبی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر تروسکاییەکی ناوکی کە ئالوودەبوونی ژینگەیی لێبکەوێتەوە کە هاوڵاتی عەرەبی پێ ئالوودەبێت.
هەروەها حوسەینی وتی کە لەمبارەیەوە گفتوگۆلەگەڵ گەورەبرپرسانی عەرەب کراوە بەهەماهەنگی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ودەستەی وزەی ئەتۆمی بۆ دامەزراندنی تۆڕەکە بەچاودێری ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی احمد ابوالغیت.
جەختیشی لەوەکردەوە کە کوبوونەوەکە چەند ئامانجێک پەیڕەودەکات گرنگترینیان ناساندنی تۆڕەکەیە وەک ئامادەسازیەک بۆ هەرحاڵەتێکی نەخوازراو لەڕووی ناوکیەوە وەیان تروسکێکی ئەتۆمی، ئاماژەشی دا بەوەی کە هەماهەنگی لەئارادایە بۆ گۆڕینەوەی زانیاری ئەزموونەکانی ئەم بوارە لەنێوان وڵاتانی عەرەبیدا، بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری لەلای بڕیارسازان بەتایبەتی لەم بارودۆخەدا.