بەغداد/ INA
پەیمانگەی دادوەری ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە وادەی تاقیکردنەوەی
لێهاتوویی یاسایی ڕایگەیاند بۆ هەردووخولی45 و 46 .
ئەنجومەنی دادوەری لەبەیانامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە وتی
وادەی تاقیکردنەوەکانی لێهاتوویی خولی45 لەڕۆژی 29/7/2022 کاتژمێر نۆی سەرلەبەیانی ئەنجام دەدرێت وپێنج کاتژمێر بەردەوام دەبێت ولە زانکۆی بەغداد کۆلیژی یاسا ئەنجام دەدرێت. ڕوونیشی کردەوە کە بابەتەکانی تاقیکردنەوە ئەمانەن ( یاسای دادبینی شارستانی ، یاسای بنەماکانی دادگاییکردنی سزادان،یاسای سزادانەکان ،یاسای باری کەسێتی ) ، هەروەها تاقیکردنەوەی خولی 46 ڕۆژی شەممەی داهاتوو بەڕێوەدەچێت
لەکاتژمێر نۆی سەرلەبەیانی وپێنج کاتژمێر بەردەوام دەبێت
ولەهەمان زانکۆ دەبێت بابەتەکانیش ئەمانەن ( یاسای دادبینی شارستانی،یاسای شارستانی ،یاسای بنەماکانی دادگاییکردنی سزایی،یاسای سزادان ، یاسای باری شارستانی ،یاسای داوای گشتی ،یاسای چاودێری هەرزەاکاران)هەروەها وتی کە تاقیکردنەوەکان
ئەوکەسانە دەگرێتەوە کە مەرجەکانی پێشکەشکردنیان لەسەر جێبەجێدەبێت بەگوێرەی مادەی 7 لەیاسای پەیمانگەی دادوەری ژمارە 33 ساڵی1976ٚ.