بەغداد/ INAمحمد سلیم
وێنەگرتن : حسین عماڕ
وەزارەتی گەیاندن ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە گفتوگۆکانی بڕینی ئەنتەرنێت لە کاتی تاقیکردنەوەکانی شەشی ئامادەیی یەکلادەکاتەوە.
بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندی و ڕاگەیاندن لەوەزارەت عادل جبار ئەعڕەجی لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وتی وەزارەت لەکاتی کۆبوونەوەیەدا لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە ڕازی نەبووە بە بڕینی ئەنتەرنێت لە کاتی تاقیکردنەوەکانی شەشی ئامادەییدا.
ڕوونیشی کردەوەکە وەزارەتی گەیاندن ئەنتەرنێت نابڕێت مەگەرلەیەک حاڵەتدا نەبێت کە سەرۆک وەزیران مستەفاکازمی ڕەزامەندی دەرببڕێت.