بەغداد/ INAـ محهمهد سهلیم
وەزارەتی پەروەردە ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە پلانێکی ڕایگەیاند بۆ هەماهەنگی نێوان پێنج وەزارەت وەک خۆئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەکانی شەشی ئامادەیی.
وتەبێژی وەزارەت حیدر فاروق بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە وەزارەتی پەروەردە
پێش جەژنی قوربان کۆبوونەوەیەکی فراوانی ئەنجامدا لەگەڵ وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و تەندروستی و کارەبا وناوخۆ وچەند لایەنێکی پەیوەندیدار لەپێناو باشبەڕێوەبردنی پڕۆسەی تاقیکردنەوەکان.
هەروەها فاڕوق وتی کە هەموو ئامادەییەکانمان لەڕووی لۆجیستیەوە وەرگرتووەبۆ تاقیکردنەوەکان، داواشی لە قوتابیان کرد کە خویان بەدووربگرن لەماڵپەڕە چەواشەکارەکان کە قوتابیان دووچاری ڕاڕایی وشپرزەیی دەکەن.
هەروەها داوای لەدەزگاکانی ڕاگەیاندن کردکە پاڵپشتی وەزارەت وقوتابیانیش بکەن چونکە خەڵکانێک هەن کە زۆرئەزیەتیان کێشاوەو خۆیان ماندووکردووە لە هاندانی منداڵەکانیان بۆ خوێندن.
وتیشی کە زانکۆکانی عێڕاق هەندێکیان دەبنە بنکەی تاقیکردنەوەکان کەئامادەیی خۆیان نیشان داوە ولەگەڵ وەزارەتی کارەبا ڕێککەوتووین بۆ لەماوەی تاقیکردنەوەکاندا کارەبا بۆ هۆڵەکان دابین بکەن. جەختیشی لەوەکردەوە کە بنکەکانی تاقیکردنەوە ئاسایشیان بۆ دابیندەکرێت وتیمی تەندروستیش بەهەمان شێوە ئامادەدەبن، وتیشی کە چەند دەزگایەک پاڵپشتی وەزارەتی پەروەردە دەکەن ولەهەندێک پارێزگا پاس بۆ گواستنەوەی قوتابیان دابینکراوە.