نەجەف – ا ه ع بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی نەجەف رایگەیاند چەندین كەسیان دەستگیركردووە كە داواكراوبوون لەلایەن دادگاوە. لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی نەجەف رایگەیاند: پۆلیسی نەهێشتنی تاوان كەسێكی دەستگیر كردووە كە تائێستا 10 كردەوەی دزیكردنی ئەنجامداوە، هەروەها 12 كەسی تریش بە تۆمەتی ئەنجامدانی چەندین تاوانی جۆراوجۆر دەستگیر كراون. وتیشی دەستگیركراوان ڕەوانەی دادگا كراون تا سزای خۆیان وەربگرن.