بەغداد - INA
بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتووچۆی ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێكاری نوێی بۆ مۆڵ و هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی ئاشكرا كرد، و ئاماژەی بەپێكهێنانی لیژنەیەكیش كرد بۆ كردنەوەی ناوچەی سەوز، تەئكیدیشیكردەوە كە ڕێگایەكی سەرەكی نزیكە لە تەواوبوون بۆ ئاسانكردنی قەراباڵغی هاتوچۆ.
عەمید زیاد محارب قەیسی، بەڕێوەبەری پەیوەندی و ڕاگەیاندن لە بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتووچۆ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: سكرتارییەتی بەغداد بە لەسەر راسپاردەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران بە بەڕیوبەرایەتیی ڕاگەیاند لە بوونی دوو جۆر پرۆژە: درێژ خایەن و كورتخایەن، ئەوەی كورتخایەنە دەبەستێت بە پێكهێنانی لیژنەكان بۆ لابردنی قەرەباڵغی هاتوچۆ بە كردنەوەی شەقامە داخراوەكان و هەڵگرتنی بلۆكی كۆنكریتی و كردنەوەی شەقامی سەرەكی و دووەمی و گۆڕینی بلوارەكانی ناوەڕاست بەو پێیەی كە هاتووچۆ ئاسان دەكەن، و وتیشی: پلانێكی تر هەیە كە رێگە بە هیچ مۆڵێك نادرێت بكرێتەوە جگە لەانەیو گەراجیان هەیە بۆ ئەوەی ژمارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی دەچنە ناو ئەم مۆڵەوە و هەروەها بۆ لێكۆڵینەوە هەیە بۆ گواستنەوەی ناوچە پیشەسازییەكان و دروستكردنیان لە دەرەوەی پارێزگاكان.
ئاشكراشیكرد: سكرتارییەتی بەغدا و ئەنجومەنی پارێزگا و فەرمانگەی ڕێگاوبان كار بۆ تەواوكردنی 13 پرد دەكەن.
سەبارەت بە كردنەوەی ناوچەی سەوز و هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل، ئەلقەیسی وتیی: لیژنەیەك هەیە بۆ كردنەوەی ناوچەی سەوز، جگە لە كاری هاتووچۆ، كە بەڕێوەبەری گشتی هاتووچۆ ڕێنمایی هەموو ئێشكگرەكان دەكات بۆ ئەوەی بەرپرسیار بن لە وەستانی قەدەغەكراو و پابەندنەبوون بە نیشانە سووكەكان و هەروەها ترافیكی پێچەوانە وەك كاریگەری لەسەر ترافیك، و ئاشكراشیكرد: ڕێكار هەیە بۆ وەستاندنی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل و هەروەها وەستاندنی پێدانی ژمارە.