بەغداد- INA
وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ دووشەممە، دەستپێكردنی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەتی بۆ مانگی تەمموز ڕاگەیاند.
وەزارەتی دارایی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: بەشی ژمێریاری بۆ مانگی تەموز دەستی كردووە بە پارەدانی مووچەی وەزارەتەكان و ئەو دەزگایانەی بە وەزارەتەكانەوە نەبەستراون.
راشیگەیاند: یەكەی خەرجكردنی وەزارەتەكان دەگەڕێنەوە بۆ بەبارەگای وەزارەت/ فەرمانگەی ژمێریاری و بەپێی خشتەی وردبینی پەسەندكراو بەمەبەستی دەسپێكردنی ڕێكارەكانی دابینكردنی پارە.