بەغداد - INA
دەستەی نەزاهە ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند: هەردوو قایمقامی سامەڕا و بێجی لە پارێزگای سەلاحەدین داواكراون.
فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی دەستەكە لەبەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: دادگای لێكۆڵینەوەی سەڵاحەدین، كە تایبەتمەندە بۆ كەیسەكانی نەزاهە، فەرمانێكی دەركرد بۆ داواكردنی قایمقامی سامەڕا، كە بە سوودوەرگرتن لەپێگەكەی هەڵساوە بە بردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەمیشەیی بۆ ماوەی دوو مانگی یەك لەدوای یەك لەماوەی ساڵی 2014 بێ ئەوەی ئەو مافەی هەبێت، ئاشكراشیكرد: فەرمانەكە لەسەر بنەمای ماددەی (316) لە یاسای سزادان دەركراوە.
راشیگەیاند: دادگا فەرمانی دووەمی دەركرد بۆ داواكردنی قایمقامی پێشووی بێجی، لە كەیسەكەدا سەبارەت بە پێشێلكارییە بە ئەنقەستەكانی ئەركەكانی لە ڕێگەی ئەو دەستكارییەوە كە لەگەڵ پرۆژەی شاری گەشتیاری بێجی كردویەتی، رونیشیكردەوە: دادگای لێكۆڵینەوەی سەڵاحەدین، كە تایبەتمەندە بە كەیسەكانی نەزاهە، بە پێی بڕگەكانی ماددەی (331) لە یاسای سزاكان، بڕیارەكەی دەركردووە.