بەغداد - INA
بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند: تیمەكانیان ئاگرێكیان لە بازاڕی مریدی بەغدا كوژاندەوە.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەكە عەمید جەودەت عەبدولرەحمان بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: ئاگرێك لە دووكانێكی ساندەویج لە بازاڕی مریدی لە مەدینە سەدر لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا كەوتەوە، و چوار تیمی بەرگری شارستانی بەخێرایی گەیشتنە شوێنی روداوەكە و توانیان ئاگرەكە كۆنتڕۆڵبكەن و رێگریان لە فراوانبوونی ئاگرەكە كرد.
ئاشكراشیكرد: ڕووداوەكە زیانی مادیی لێكەوتووەتەوە بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانێكی گیانیی تۆمارنەكراوە.