شانەی راگەیاندنی ئەمنی دەستگیركردنی بكوژانی پارێزەرێكی شاری نەجەف ڕادەگەیەنێت

ئەمنی
  • 17-07-2022, 19:15
  • +A -A

    بەغدا - INA 
    ئەمڕۆ یەكشەممە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی دەستگیركردنی بكوژانی پارێزەرێكی شاری نەجەفی ڕاگەیاند.
    شانەكە لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ لەماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێردا وردەكاری كوشتنی پارێزەری كوژراو (حەیدەر مەیسەم حسێن) ئاشكرا كرد لە پارێزگای نەجەف و تاوانبارانی دەستگیركرد،ئاماژەی بەوەشكردووە : ڤیدیۆی دانپێدانانەكان لە كاتێكی تردا بە وردی پەخش دەكرێت.