بەغداد - INA
سەنتەری بازرگانی جیهانی ئەمڕۆ یەكشەممە گرنگیی پەیوەندیكردنی عێراق بە ڕێكخراوی بازرگانی جیهانی ڕوونكردەوە و ئاماژەی بەئامادەكردنی بەڵگەنامەی تایبەتیش كرد لەو بارەیەوە، هەروەك جەختیكردەوە: كە عێراق لەناوەڕاستی رێگای پەیوەندیكردنە بە ڕێكخراوی بازرگانی جیهانییەوە.
ئیسرا جەباری ڕێكخەری بازرگانی نێودەوڵەتی لە سەنتەرەكە بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: عێراق لە پرۆسەی چوونە ناو ڕێكخراوی بازرگانی جیهانیدایە و لە ساڵی 2004ەوە داوای ئەندامێتی كردووە و لەلایەن ڕێكخراوەكەوە پەسەندكراوە و لە ئێستادا عێراق ئەندامی چاودێری ڕێكخراوەكەیە، وتیشی: ڕێكخراوەكە جیهانییە و 168 وڵات لەخۆدەگرێت و پەیمان و یاسا و مەرجەكانی خۆی هەیە بۆ پەیوەندیكردن.
رونیشیكردەوە: هەر وڵاتێك كە بیەوێت ببێتە ئەندام لە رێكخراوی بازرگانی جیهانی
دەبێت یاسا و ستراتیژی و سیاسەتە ناوخۆییەكانی رێكخراوەكە جێبەجێ بكات.
ئاشكراشیكرد: رێكخراوی بازرگانی جیهانی كاردەكات بۆ یارمەتیدانی عێراق بۆ دابینكردنی پشتیوانی تەكنیكی لە یاساكان و ڕێككەوتننامەكان سەبارەت بە چوونەژوورەوەی بۆ بازرگانی جیهانی و چەندین بەڵگەنامەی گرنگ هەیە كە كاری لەسەر بكرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: بەشی سەرەكی پەیوەندیكردن لەگەڵ ڕێكخراوەكە بۆ ئەوەی بچێتە پاڵ وەزارەتی بازرگانییەوە كە بە پێچەوانەوە ئەو فایلە دابین دەكات كە سەرجەم وەزارەتە پەیوەندیدارەكانی عێراق و هەروەها كەرتی تایبەت دەگرێتەوە، وتیشی: بەدوای كاركردن لەسەر ئامادەكردنی بەڵگەنامەی تایبەت بۆ پەیوەستبوون بە ڕێككەوتننامەكانی رێكخراوی بازرگانی جیهانی.
تەئكیدیشیكردەوە: عێراق لێهاتوویی پیشەسازی و كشتوكاڵی و بازرگانی هەیە، بەڵام پێویستە كار لەسەر پەرەپێدانی سیاسەتەكان بكات لە شوێنی خۆیدا بۆ ئەوەی لەگەڵ یاساكانی ڕێكخراوەكەدا بگونجێت، و ئێستاش عێراق لە نیوەی ڕێگادایە بۆ ئەوەی بچێتە پاڵ رێكخراوەكە.
سەبارەت گرنگی چوونە ناوەوەی عێراق بۆ ڕێكخراوەكە، ئیسرا جەباری رایگەیاند: عێراق شایەنی ئەوەیە ببێتە بەشێك لە كۆمەڵگەی بازرگانی پیشەسازی و ئابووری نێودەوڵەتی، بەتایبەتی كە چوونەژوورەوەی بەشێك دەبێت لەم كۆمەڵگەیە نێودەوڵەتیە و دەتوانێت سیاسەتی ئابووری و بازرگانی خۆی ڕێكبخات لەوانە بازرگانی بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەكان كە خزمەتی دەكات لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان كە لە داهاتوودا مامەڵەی لەگەڵدا دەكات.