سێ‌ كەس بە تۆمەتی كوشتنی ئەفسەرێك لە باشوری ڕۆژهەڵاتی بەغداد دەستگیركران

ئەمنی
  • 17-07-2022, 16:49
  • +A -A

    بەغداد - INA
    فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی ئەمڕۆ یەكشەممە، دەستگیركردنی سێ گومانلێكراوی بەتۆمەتی كوشتنی ئەفسەرێكی باشووری ڕۆژهەڵاتی بەغداد ڕاگەیاند.
    فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: وەك بەشێك لەو هەوڵە ئەمنیانەی كە لەلایەن پۆلیسی فیدراڵییەوە بۆ پاراستنی ناوچەكان و دەستگیركردنی داواكراوەكان ئەنجامدراوە، هێزێكی لیوای چواری فیرقەی یەكەمی پۆلیسی فیدراڵی توانیان سێ گومانلێكراو بە تۆمەتی كوشتنی ئەفسەرێك كە پلەی رائید بووە لە ئۆپەراسیۆنەكانی دیالە دەستگیربكەن.
    ئاشكراشیكرد: ئەو گومانلێكراوانە رادەستی دەسەڵاتی دادوەری كراون بۆ تەواوكردنی ڕێكارە یاسایی و لێكۆڵینەوەیە پێویست بەرامبەریان.