ڕێگاوبان پێشنیاری 3 رێگاچارەسەر بۆ قەرەباڵغی هاتوچۆی بەغداد دەكات

ناوخۆ
  • 17-07-2022, 16:43
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    فەرمانگەی رێگاوبانی سەر بە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە ئەمڕۆ یەكشەممە، سێ رێگا بۆ چارەسەركردنی قەرەباڵغی هاتوچۆ لەبەغدا پێشنیازكرد.
    عەدنان ئەحمەد مەزڵوم بەڕێوەبەری گشتی ڕێگاوبان لەمیانەی سیمینارێكدا لەبەغداد كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەیبوو، رایگەیاند: توێژینەوەیەك ئامادەكراوە بۆ چارەسەركردنی كێشەی قەرەباڵغی هاتووچۆ لە بەغدا، لەسەر ئەو بنەمایەی كە لە سەرەتای دامەزراندنییەوە شارێكی دەورەدراوە، و تەئكیدیشیكردەوە: شارە بازنەییەكان بە كرداری تەنها بۆ شەقامی بازنەیی سوودبەخشن.
    ئاشكراشیكرد: لە ساڵی 2001ەوە دەستمان كرد بە بیركردنەوە لە چارەسەركردنی قەرەباڵغی هاتوچۆ كە بەغدا تەنیا 500 هەزار ئۆتۆمبێلی هەبوو و ئێستا بە ملیۆنەها ئۆتۆمبیلی تێدایە كە ژمارەیەكی دیاریكراویش بە روونی لە بەردەستدا نیە.
    رونیشیكردەوە: لیژنەیەكی پسپۆڕان سێ پلانیان داناوە بۆ چارەسەركردنی كێشەی هاتووچۆ بە یەكجاری و ئێستا پلانەكان لە بەردەست لایەنە پەیوەندیدارەكاندایە.
    راشیگەیاند: پوختەی چارەسەرەكان لە (3) خاڵ پێكدێت لەدروستكردنی چوار رێگای بازنەی لەدەوری بەغداو لێكجیایی بەردەوامی نێوان فەرمانگەكانی دەوڵەت و گواستنەوەی ناوچە پیشەسازی و بازرگانییەكان و تەرمیناڵەكان بۆ دەوروبەری پایتەخت.