كارمەندێكی سەرچاوەكانی ئاو لەكاتی لابردنی زیادەڕۆیی لە واست تەقەی لێكرا

ناوخۆ
  • 17-07-2022, 16:42
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو ئەمڕۆ یەكشەممە ڕایگەیاند: كارمەندێكی سەرچاوەئاوییەكان لەكاتی لابردنی زیادەڕۆیی لە واست تەقەی لێكراو برینداركراوە.
    وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: ئەم هێرشە بەشێكە لە زنجیرەیەك هێرشی دووبارە بۆ سەر ستافی وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو لە هەموو پارێزگاكانی عێراق لە كاتی جێبەجێكردنی ئەركی فەرمییان بۆ لابردنی پێشێلكارییەكان بۆ دڵنیابوون لە گەیاندنی ئاو بە هەموو پارێزگاكان، و وتیشی: ئەمڕۆ كارمەندێكی بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوەكانی ئاو لە واست لە هۆبەی دوجەیلی لەلایەن یەكێك لە سەرپێچیكارانەوە تەقەی لێكرا و ئەمەش دوای ئەوەی وەزارەت داوای یاسایی بەرامبەر سەرپێچارەكەی بردەوە و غەرامەی كراوە.
    رونیشیكردەوە: بریندارەكە لە ئێستادا لە نەخۆشخانەیە و نەشتەرگەری بۆ دەكرێت و برینەكەشی سەختە، و وتیشی: وەزیری سەرچاوەكانی ئاو مەهدی ڕەشید حەمدانی هەموو ڕێكارە یاساییەكانی لە دژی ئەو تاوانبارە ئاراستە كرد كە ئەو هێرشەی ئەنجام داوە و ئاراستەی دادگای تایبەتمەندی كردووە.